ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسی ڤان نیستەلڕۆی یەکلاییکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

هەر بە گەشتنی ئەمڕۆی روبێن ئامۆریم بە شاری مانچێستەر یونایتد بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی مان یونایتد، چارەنووسی رود ڤان نیستەلڕۆی یەکلاکرایەوە.

دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، نیستەلڕۆی کە یاریدەری بوو بەشێوەیەکی کاتی ئەرکەکەی وەرگرت و لەو چوار یارییەی سەرپەرشتی یانەکەی کرد سیانیانی بردەوە و یەک یاریی یەکسانبوو ئەویش بەرامبەر چێڵسی بوو.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی مانچێستەر یونایتد کە ئێستا بڵاویاکردەوە، روود و سەرجەم یاریدەرەکانی دیکە لە یانەکە رۆشتن و هیوای بەختێکی باشیان بۆ راهێنەری نوێ خواست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لاوری وایتوێڵی رۆژنامەنووس لە ئاتڵێتیک، ئامۆریم لەگەڵ ئەو رێزە زۆرەی بۆ نیستەلڕۆی هەیبوو کە پێشتر وەک ئەفسانەیەکی شەیتانە سوورەکان وەسفیکرد، بەڵام دەیەوێ لەگەڵ هەمان دەستەی راهێنەرایەتی سپۆرتینگ لشبۆنە کارکابکات.

تۆزێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد وێنەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەیان لە کارینگتنی شوێنی مەشق و را‌هێنانی یانەکە بڵاوکردەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button