ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

بارسێلۆنا ئاواتەکەی هاتەدی؛ پێکانی دوو یاریزانی پشتڕاستکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئاواتەکەی هاتەدی و پێکانی هەریەکە لە لیڤاندۆڤسکی و یامال یەکلابووەوە.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا پێکانی هەریەکە لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لامین یامالی راگەیاندووە، کە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە پشتی تووشی پێکان بووە و 10 رۆژ لە یاریگاکان دادەبڕێت، لیڤا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەشت ناکات و بەشداریی دوو یاریی داهاتووی پۆڵەندا ناکات.

لەلایەکی دیکە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە، لامین یامال لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و پێویستی بە دو بۆ سێ هەفتەی دیکە هەیە بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان، هێرشبەرە ئیسپانییەکە گەشتی مەدرید ناکات و لە دوو یاریی داهاتووی لاڕۆخا دادەبڕێت، کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی دوێنێی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال سۆسیداد بێبەش بوو.

پێشتر بارسێلۆنا دەیویست بە نووسراوی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رازی بکات، لامین یامال لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی دووربخاتەوە، کەچی پشکنینەکان دەریانخستووە لامین یامال ماوەیەکی زۆرتری پێویستە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریکردن.

لامین یامال بەهۆی پێکانەکەی جگە لە یارییەکانی لاڕۆخا، لە یارییەکانی سێلتا ڤیگۆ، برێست و لاس پاڵماس بێبەش دەبێت، کە لەم وەرزەی لالیگا لە دوو یاریی دابڕاوە و بارسا لە هەردوو یارییەکە تووشی شکست بووە.

پێشتر گومان دەکرا فڕەنکی دی یۆنگیش تووشی پێکان بوو بێت، بەڵام پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە کێشەی نییە و پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیەوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button