یاریگا –
هەریەکە لە رۆدریگۆ و لوکاس ڤازکێز بۆ نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەونەوە.
یانەی ریال مەدرید لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا جۆری پێکانی هەردوو یاریزانەکەی ئاشکرا کرد، بەڵام بەبێ ئەوەی وادەی دوورکەوتنەوەیان ئاشکرا بکات.
رۆژنامەی مارکا دووپاتیکردەوە، رۆدریگۆ و ڤازکێز بۆ ماوەی شەش بۆ حەفت هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەمەش، قەیرانی زیاتر لە نێو یانە شاهانەکە دروست دەکەن.
لەبارەی پێکانی ڤازکێز، ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە
لە پشکنینەکانی پزیشکی دەرکەوتووە، ماسوولکەی پووزی پێی چەپی تووشی پێکان بووە، لە ژێر چاودێری ئێمەدا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، ریال مەدرید بە چەند دێرێک باسی پێکانەکەی رۆدریگۆی کرد
دوای پشکنینەکانی ئەمڕۆی رۆدریگۆ بۆمان دەرکەوتووە، ڕاستەماسوولکەی ژێر سکی پێی چەپی رۆدریگۆ تووشی پێکان بووە.
لەو ماوەیەدا، ریال مەدرید ژمارەیەک یاریی گرنگ لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەکات، گرنگترینیان رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوولە لە ئانفیڵد و یاریی لووتکەی لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە سان مامێس.