یاریگا –
ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد دوای یارییەکە دانی بەوەداناوە گۆڵەکەی لیڤاندۆڤسکی دروستبووە.
تۆنی خوان مارتی رۆژنامەنووسی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال سۆسیداد لە پشووی نێوان هەردوو گێم قسەی لەگەڵ هانزی فلیک کردووە و دانی بەوەداناوە، گۆڵەکەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کە لەلایەن ڤار رەتکرایەوە، دروستبووە.
Cuadra Fernández ya sabe que se ha equivocado en el gol anulado a Lewandowski. Al salir de vestuarios le ha repetido a Flick varias veces “What can I do? (¿Qué puedo hacer yo?)” refiriéndose a que si a él le dicen desde el VAR que es ‘offside’, no puede hacer nada. Y tiene razón
— Toni Juanmartí (@tjuanmarti) November 10, 2024
ناوبژیوانی یارییەکە لە رێڕەوی ژووری جلگۆڕین بە فلیکی گوتبوو ‘من چیم پێ دەکرێت’، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بڕیارەکە لەلایەن ناوبژیوانی ڤارەوە دراوە و لە دەسەڵاتی ئەودا نەبووە.
بارسێلۆنا لە گەڕی سێزدەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1-0 بە ریال سۆسیداد دۆڕا، کە لەو یارییە لە خولەکی 13 ڤار گۆڵێکی لیڤاندۆڤسکی کردە ئۆفساید و ئەم بڕیارەش کاردانەوەی لە سۆشیاڵ میدیا لێکەوتەوە.