بەڕێوەبەری کارەکانی: جۆناسان تا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورە دەکات
ریال مەدرید و بایرن میونشن رکابەری لەسەر بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دەکەن
یاریگا –
ریال مەدرید لە گواستنەوەی یەکێک لە ئامانجەکانی هێڵی بەرگری نزیکبووەتەوە.
پینی زەهاڤی، بەڕێوەبەری کارەکانی جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن دووپاتیدەکاتەوە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە یانەکەی بەردەوام نابێت.
ریال مەدرید کۆمەڵێک یاریزانی دەستنیشانکردووە و دوای هەڵسەنگاندن، کار لەسەر گواستنەوەیان دەکات، ئەمەش بەهۆی بوونی قەیرانێکی قووڵ لە هێڵی بەرگری یانە شاهانەکەدا.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، جۆناسان تا یەکێکە لە دیارترین بەربژێرەکان، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و لیڤەرکوزن دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، دەستبەردار بێت، بەڵام بەو مەرجەی ئۆفەرەکە گونجاو بێت.
زەهاڤی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی Die Welt – دی فێڵت روونیکردووەتەوە
پێشتر سەرنجی جۆناسان تا لەسەر بایرن میونشن بوو، بەڵام لیڤەرکوزن داوای بڕە پارەیەکی زۆریکرد، بۆیە گواستنەوەی بۆ ئالیانز ئارێنا هەڵوەشایەوە. دەتوانم دووپاتیبکەمەوە، جۆناسان تا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورە دەکات. بایرن ئێستاش بژاردەیەکی بەهێزە.
بەڕێوەبەری کارەکانی هەموو شتێکی یەکلاییکردەوە و ئەگەر لیڤەرکوزن نیازی دەستکەوتنی پارەی هەبێت، پێویستە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە و ریال مەدرید و بایرن میونشن، دوو گەورەترین رکابەرن لەسەر واژۆی یاریزانەکە.