یاریگا –
ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی لیڤەرپوول، ئیبراهیما کۆناتی له‌سه‌ر كێشه‌ی ئێمباپێی هاوڕێكه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان هاته ده‌نگ و هێرشی توندی كرده سه‌ر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
ئیبراهیما کۆناتێ، یاریزانی هێڵی بەرگری فەرەنسا ، ئەوەی له‌سه‌ر ئێمباپێدا دەگوزەرێت، بە کارێکی بێمنەتی وەسفی کرد، هەروەها رەتکردنەوەی ئەو ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسا پێشكه‌شی كرد وایکرد ئێمباپێ ببێته ناوێكی گه‌وره.
دیدیە دیشام راهێنەری فەرەنسا ئەو یاریزانەی ریال مەدریدی لە پێکهاتەی فەرەنسا دوورخستەوە کە ئامادەكاری دەکرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا لە گه‌ڕی شەشەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر بەلجیکا له 9ی مانگی ئەیلول، گۆڵکاری مۆندیالی 2022، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسا دووركه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی نێوان یاریزانه‌كه و راهێنه‌ر و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا.
ئیبراهیما کۆناتێ، لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵ پڵەس گوتی،
هەندێک بێمنەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێمباپێدا هەیە، ئەوەی ئه‌و پێشکەشی تۆپی پێی فەرەنسی کردووه، شایەنی ئەوەیە بە شێوەیەکی زۆر باشتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
یاریزانە لیڤەرپوولەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،
کاتێک ئه‌و له‌گه‌ڵمان بوو دەمانزانی چی پێبەخشیوین نابێت بێمنەت بین، به‌تایبه‌ت ئەو یاریزانه كاری زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كردووه و زۆری به هه‌ڵبژارده‌كه و تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا به‌خشیوه.
یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە دەڵێت،
ئێمباپێ زۆر کاری کردووە و هەموو جیهان درک بەوە دەکەن، سەرنجم ئه‌و یاریزانه بێمنەت ده‌كرێت ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌و گرنگترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه ناكرێت راهێنه‌ر و فیدراسیۆن به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه بكه‌ن.
کیلیان ئێمباپێ 25 ساڵ،له 86 یاری نێودەوڵەتی 48 گۆڵی كردووه، لەم ماوەیەی دواییدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ریال مه‌درید رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە، ئەمەش لەبەر دابەزینی ئاستی یاریزانه‌كه‌ی.