یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، باسى دۆرانی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد كرد، كاتێك شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی 13ی لالیگا به گۆلێكی بێ وه‌ڵام دووچاری شكست بوون.
فلیک بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا گوتی،
ئەمڕۆ رۆژی ئێمە نەبوو، دەبێت ئەو ئەنجامە قبوڵ بکەین، ئەوان بە ئیرادە یارییان کرد، ئەوەی بینیمان روون بوو و هیچ بیانوویەک نییە بۆ شكسته‌كه‌مان.
🚨 Flick habla sobre el polémico gol anulado a Lewandowski por un fuera de juego milimétrico y desvela su conversación con el árbitro#RealSociedadBarça #LaLiga pic.twitter.com/fBiTWUigKG
— MARCA (@marca) November 10, 2024
ئاماژەی بەوەشکرد،
هەلی پێویستمان دروست نەکرد، بە باشی دەستمان به یارییه‌كه کرد، دڵخۆش بووم، بەڵام دواتر پێچه‌وانه بووه‌وه، گۆڵمان لێكرا لە به‌شی کۆتایی یاریگادا بڕیاری خراپماندا.
🚨 La explicación de Cuadra Fernández a Flick por el gol anulado a Lewandowski: “¿Por qué nos lo íbamos a inventar?
Captado por @MovistarFutbol https://t.co/BaG2y43sIZ
— MARCA (@marca) November 10, 2024
له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڵه‌كه‌ی لیڤاندۆڤسكی فلیك گوتی،
بە ناوبژیوانم گوت بڕیارێکی هەڵەتدا، گۆڵەکەی لیڤاندۆڤسکی دروست بوو، بڕیاری تۆ هەڵە بوو، لە گفتوگۆکەمدا لەگەڵ ناوبژیوان زۆر توڕە نەبووم، تەنها، پێم گوت ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵە بڕیارێکی هەڵە بوو، ئۆفساید نەبوو، ئەگەر گۆڵەکەی لیڤاندۆڤسکی رەت نەکرایەتەوە، ئەنجامەکە بەو شێوەیە نەدەبوو.
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه گوتیشی،
لە دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان لامین یاماڵ دەگەڕێتەوە بەڵام هێشتا هیچ شتێکی روونمان پێنه‌گه‌یشتووه، ستافی پزیشکیمان پەیوەندی به فیدراسیۆنی ئیسپانیا دەکات، ئەوەی ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن قبوڵ بکەین.