یاریگا –
یانەی رۆما بە فەرمی دوورخستنەوەی ئیڤان یوریچی لە پۆستەکەی راگەیاند.
بەیاننامەیەکی فەرمیدا دوای شکستەکەی ئەمشەویان لەسەر دەستی بۆڵۆنیا، یانەکەی پایتەخت دوورخستنەوەی راهێنەرە کرواتیەکەیان راگەیاند.
دوورخستنەوەی ناوبراو دوای کەمتر لە تەنها 2 مانگ دێت لە دەستنیشانکردنی وەک راهێنەری گورگەکان. بەڵام ئەنجامەکانی یانەکە لەسەردەستی یوریچ کارەساتباربوون. بەجۆرێک لە 12 یاریی سێریائەی خاوەنی تەنها 3 بردنەوەبوو. لە بەرامبەردا 4 یەکسانبوون و 5 دۆڕانی هەبوو.
لەسەر ئاستی دەرەوەش لە یۆرۆپالیگ، هیچی لە خولی ئیتاڵی باشتر نەبوو. لە 4 یاریدا بردنەوەیەک و 2 یەکسانبوون و دۆڕانێکی هەبوو. بەوەش لە پلەی 20ی پاڵەوانێتیەکە گیرساونەتەوە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، رۆما هەرچی زووە هەوڵدەدات راهێنەری نوێ بدۆزێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پێشوەخت رادارەکانیان خستووەتەکار.
Club statement
📄 https://t.co/1C8aKd3j8z#ASRoma pic.twitter.com/nhbOmNwCHu
— AS Roma English (@ASRomaEN) November 10, 2024