بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسڕ دۆخی خراپی ریاڵ مەدرید دەقۆسێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی لە نیازە جیدیەکانی ریاڵ مەدرید تێگەشتووە و دەیەوێ بە ئاسانی مامەڵەیان لەگەڵ نەکات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرەکەی هێڵی بەرگری.

نەفرەتی پێکان هێڵی بەرگری شاهانەکانی ئیسپانیای تەواو شپرزە کردووە و بە جارێ سێ یاریزانی یانەکە پێکانیان هەیە ئەوانیش دانی کارڤاخال، ئێدێر میلیتاو لوکاس ڤاسکێزە کە ئەو دووانەیە یەکەم رەنگە تا کۆتایی وەرزەکە نەگەڕێنەوە.

بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورە، مەدرید دەیانەوێ هەرچی زووە چارەسەرێکی کتوپڕ بۆ بەرگریی بکەن و لەم زستانەدا جووڵەی خۆیان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی یەکێکە لە یاریزانەکانی ژێر رادارەکانیان.

ئەگەرچی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە کارلۆ ئانچیلۆتی هەر بە یاریزانەکانی کاستیا و گۆڕینی شوێنی ڤاڵڤێردی لە ناوەڕاستەوە بۆ بەگری راست کەلێنەکە چارەسەر بکات، بەڵام گواستنەوەی دڵێکی بەرگری هێشتا بە پێویست دەزانن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆزێ فێلیک دیازی رۆژنامەنووس لە مارکای ئیسپانی، نەسڕ بۆ دەستبەرداربوون لە لاپۆرت داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هەمان رۆژنامەنووس ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە ئەو بڕەی نەسڕ لەسەر بەرگریکارەکەی داناوە، نرخێکە پێچەوانە دەوەستێتەوە لەگەڵ سیاستە هەمیشەییەکانی ریاڵ مەدرید کە یاریزانێکی لەو تەمەنە بەو بڕە پارەیە بگوازنەوە.

لاپۆرت ئێستا تەمەنی 30 ساڵە. هاوینی رابردوو بە بڕی 23.6 ملیۆن پاوەند لە مانجێستەر سیتیەوە گواسترایەوە بۆ نەسڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button