یاریگا –
بارسێلۆنای له‌گه‌ڵ هانزی فلیک ئەو تیپەیە کە زۆرترین ئۆفسایدی لە پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا دروستکردووە تیپه‌كه كێشه‌ی هێلی به‌رگری چاره‌سه‌ركردووه.
رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه، بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 109 ئۆفسایدی دروستكردووه، ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییەکانی فلیك له‌گه‌ڵ بارسا لەم وەرزە نیشان دەدات بەتایبەتی لە ناوچەی بەرگریدا.
Los 109 fueras de juego que demuestran el cambio del Barcelona con Flick https://t.co/oWfmee0CJ1
— okdiario.com (@okdiario) November 10, 2024
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هانزی فلیک بارسێلۆنای به‌ته‌واوی گۆریوه، هیچ نیشانەیەکی سەردەمی چاڤی هێرناندێز به تیپه‌كه‌وه دیارنیه، راهێنەرە ئەڵمانییەکە کۆنتڕۆڵی تیپه‌كه‌ی كردووه، تیپەكه‌ی کردووە بە ئامێرێک بۆ لەناوبردنی رکابەرەکانی.
هه‌روه‌ها روونیشیكردووته‌وه، 109 ئۆفسایدەکه لە سەرەتای وەرزدا تەنها لە 16 یاریدا بووە، به تێکڕا ده‌كاته 7 ئۆفساید بۆ هه‌ر یارییه‌ك، لە خولی ئیسپانیا ركابه‌ره‌كانی 84 جار كه‌ووتونه‌ته ته‌ڵه‌ی ئۆفساید، ئەو یارییەی کە زۆرترین تیشکی خستە سەر ئۆفساید لە یاری کلاسیکۆ بوو كه یاریزانانی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بارسێڵۆنا 12 جار له ئۆفساید بوون، به‌ته‌نها کیلیان ئێمباپێ 7 ئۆفسایدی له‌سه‌ر هه‌ژماركرا، لە چامپیۆنزلیگیش، بارسێڵۆنا له 4 یاریی 25 ئۆفسایدی دروستكردووه.
لەوەتەی هانزی فلیک له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنا دەستی بەكاركردووه، توانیویەتی رێكخستێكی باش له هێلی به‌رگری باكات کۆندێ و ئینیگۆ مارتینێز و کوبارسی و باڵدێ لە هەموو جوڵەیەکدا تەواوکەری یەکترن و لە هەر چرکەیەکدا هێڵێکه‌كان رێكده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رکابەرەکانیان بکەونە تەڵەی ئۆفساید.
وەرزی رابردوو بەرگری بارسێڵۆنا یەکێک لە کێشە گەورەکانی تیپەکەی چاڤی بوو، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه بۆته باسی مێدیاكان و زۆر به‌باشی ده‌رده‌كه‌ون و ئەو 109 ئۆفسایده‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانکارییەكانی فلیکە.