یاریگا –
ڤید کریم ناوبژیوانی یاریی زاخۆ و هەولێر بەهۆی هەڵەکانی لەو یارییە سێ یاریی سڕ دەکرێت.
سەردار عەزیز هەرکی رۆژنامەنووسی وەرزشی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، لێژنەی ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڕیاریداوە سێ گەڕ ڤید کەریم ناوبژیوانی یاریی زاخۆ و هەولێر سڕ بکات، کە لە گەڕی حەفتەمی خولی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەو یارییەی بەڕێوەبرد.
دوای یارییەکەی زاخۆ و هەولێر کە 3-1 لە بەرژەوەندیی یانەی میواندار کۆتایی هات، سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر و نیاز محەمەد کاپتنی یانەکەی قەڵاومنارە رەخنەیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە گرت، سەمیر بابۆ گوتی ‘ئێمە ئەمشەو بەرامبەر 13 یاریزان یاریمان دەکرد’.
یانەی هەولێر رۆژی دوای یارییەکە لە بەیاننامەیەکی توند رەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر زاخۆ گرت و داوای لێکۆڵینەوەی لە چۆنییەتی دانانی ناوبژیوانی یارییەکان کرد.