ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید بریاری كۆتایی دا

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ رازیكردنی سێرجیۆ رامۆس  سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو یاریزانه‌كه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ یانه‌كه‌ و مێرنگیش چه‌ند ناوێكی ده‌ستنیشانكردووه‌ له‌ مێركاتۆی زستانه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكات.

خۆسێ فیلیکس دیاز رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی رۆژنامه‌ی مارکا ده‌ڵێت، گفتوگۆكان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سێرجیۆ رامۆس كۆتایی هاتووه‌ یاریزانه‌كه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید، یانه‌كه‌ش  له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی باڵی راست و دڵی به‌رگری واژۆ ده‌كات.


رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ریال مه‌درید جوڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارنۆڵد چڕتر كردووته‌وه‌ و هه‌روه‌ها جگه‌ له‌م یاریزانه‌ کاستێلۆ لۆکیبای فه‌ڕه‌نسی به‌رگریكاری یانه‌ی لایپزیگ یه‌كێكی تره‌ له‌ بژارده‌كانی یانه‌كه‌ی پایته‌خت كه‌ ئه‌وه‌ی دوومیان به‌گونجاوترین بژاردە بۆ ریاڵ مەدرید داده‌نرێت.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ روونیشیكردووته‌وه‌،جۆرێل هاتۆ بەرگریکارێکی هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ئه‌جاكس ئه‌مستردام و  ئەیمێریک لاپۆرت یاریزانی هێلی به‌رگری  نه‌سڕی سعودی له‌ نێو پلانه‌كانی ریال مه‌دریدن.

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ماركا باسی له‌وه‌شكردووه‌ نزیكترین بژارده‌ بۆ ریال مه‌درید له‌ نێوان ئارنۆڵد و کاستێلۆ لۆکیبا ده‌بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ره‌تیكردووته‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول نوێ بكاته‌وه‌ و یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ش نایه‌وێت به‌خۆرایی ده‌ستبه‌رداری بێت كه‌ له‌ هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رێدز كۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button