یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، راهێنەری ریال مەدرید، بەهۆی زۆری پێکانەکانی یاریزانانی رووبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە كارگێری ریال مەدرید لە مانگی یەکی داهاتوودا دەچێتە نێو بازاری گواستنهوه بۆ هێنانی یاریزانێكی هێلی ناوهراست و لهوانهیه بهرگریكارێكی راستیش بگوازێتهوه.
بەگوێرەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئانچیلۆتی پشت بەو بژاردانە دەبەستێت کە له ریال مهدرید بەردەستن بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانهی یاریزانهكانی دووچاری پێكان بوون به تایبهت لە بەرگریکاری راستیدا کە دانی کارڤاخال بەرگریکاری سەرەکی و لوکاس ڤاسکێزی جێگرەوەی دووچاری پێكان بوون.
Las soluciones temporales de Ancelotti… a la espera de refuerzos en Navidad https://t.co/ZEfNXdFOKX
— MARCA (@marca) November 9, 2024
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڤاڵڤێردی دەبێتە بەرگریکاری راستی ریال مەدرید، ئهمهش دوای ئهوهی بەرامبەر ئۆساسۆنا ئاستێكی بهرزی لهم شوێنه نیشاندا.
رۆژنامهكه ئاماژهی بهوهشكردووه، ڤاڵڤێردی بەهۆی بههێزی توانا جەستەییە و پابەندبوونی بەرگرییەوە جیاوازە، ئانچیلۆتی دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی لەم شوێنه سوودی لێ وەربگرێت.
ئانچیلۆتی بۆ شوێنی ڤاڵڤێردی له هێلی ناوهراست خیسۆس فۆرتیا لە تیپی لاوان بانگهێشت دهكات، بۆ شوێنی میلیتاویش پشت به رائول ئاسینسۆ دهبهستێت.