ئیتاڵیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی؛ ئینتەر میلان V ناپۆلی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو یاریی لووتکەی گەڕی 12ی سێریا ئەی لە نێوان ئینتەر میلان و ناپۆلی لە جیوزێپی میازا دەکرێت.

ناپۆلی بە جیاوازی یەک خاڵ، لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا دێت و ئینتەر میلانیش سێیەمە. ئینتەر سێ یاریی لەسەریەکی بردووەتەوە، لەنێویشیدا بردنەوەیەکی گرنگ بەسەر ئارسیناڵ لە چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایڵی یاریی لووتکەی گەڕی 12ی سێریا ئەی – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئینتەر چوار کلین شیتی لەم وەرزەدا هەیە و خۆی وەکو یەکێک لە بەهێزترین هێڵی بەرگری لەسەر ئاستی پێنج خوولەکەدا پیشانداوە.

ناپۆلی لەژێر سەرپەرشتی ئانتۆنیۆ کۆنتی، چاوی لە بردنەوەی سکودێتۆیە، بەڵام بەمشێوەیەش ئاسان نییە، چونکە تەنیا یەک خاڵ لە دواوەیە.

کەتیبەکەی سیمۆنی ئینزاگی، هەشت بردنەوەی لە دوا 9 یاریدا تۆمارکردووە، تاکە یەکسانبوونی بەرامبەر یوڤێنتوس بوو، کاتێک 4-4 لە دێربی گەورەی ئیتاڵیا یەکسانبوون.

ئینتەر 28 گۆڵی یەک لە دوای یەکی لە تەواوی یارییەکانی سێریا ئەیدا کردووە، نیرازۆری دەیەوێت بەر لە پشووی نێودەوڵەتی، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پێشەنگایەتی.

ناپۆلی ریکۆردێکی گەورەی تاوەکو هەفتەی پێشوو تۆمارکردبوو، 10 یاریی بوو لە سێریا ئەی و جامی ئیتاڵیا نەدۆڕابوو، بەڵام هەفتەی پێشوو ئاتاڵانتا لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا، 0-3 یارییەکەی بردەوە و کۆتایی بە کاروانی سەرکەوتنەکانی نیپاڵس هێنا.

دۆڕانێکی دیکە بۆ ناپۆلی زۆر قورس دەبێت، چونکە پێشەنگایەتی لەدەستدەدات و ئینتەر ئەوکاتە دەبێتە دەمڕاستی ئیتاڵیا و بە ئاسانی پێگەکەی چۆڵ ناکات.

ریزبەندی سێریا ئەی – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێکهاتە و لیستی یاریزانان

تەواوی پیاوانی ئینتەر میلان جگە لە کارلۆس ئوگوستۆ، ئامادەن بۆ جەنگی میازا، فرانچێسکۆ ئاچێربی مەشقەکانی بە تەواوی دەستپێکردووەتەوە و لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئارسیناڵ، لەسەر کورسی یەدەکبوو.

پێشبینی دەکرێت، مارکوس تورام هاوشانی لاوتارۆ مارتینێز سەرکردایەتی هێڵی پێشەوە بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، هێڵی پێشەوەی ناپۆلی بە سەرکردایەتی خڤیچا کڤاراتسخێلیا، رۆمێلو لوکاکو و ماتیۆ پۆلیتانۆ ئامادەیە.

هەریەکە لە ستانیسلاڤ لۆبۆتکا و بیڵی گیلمۆر لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و ئامادەن لە هێڵی ناوەڕاست یاریی بکەن، بەڵام ئەمە بە بڕیاری کۆتایی کۆنتییەوە پەیوەستە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئینتەر میلان

سۆمەر؛ پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی؛ دارمیان، بارێلا، چاڵهانئۆغڵو، مخیتاریان، دی ماڕکۆ؛ تورام، مارتینێز

ناپۆلی

مێرێت؛ دی لۆرێنزۆ، رەحمانی، بۆنگیۆرنۆ، ئۆلیڤێرا؛ ئانگوێسا، لۆبۆتکا؛ پۆلیتانۆ، مەکتۆمینای، کڤاراتسخێلیا؛ لوکاکو

بابەتی زیاتر

Back to top button