ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆمپانی هاوشانی گواردیۆلایە

ریکۆردەکانی یەکسانکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن ژمارەیەکی پێپ گواردیۆلای لە میونشن یەکسانکردەوە.

گۆڵەکەی جەمال موسیالا لە یاریی دوێنێ بەرامبەر سانت پاوڵی، پارێزگاری لە تۆماری خاوێنی بێ دۆڕانی میونشن لەم وەرزەی بۆندسلیگادا کرد.

تیمەکەی کۆمپانی تەنیا لە دوو یاریدا یەکسانبووە و هەشت یاریی بردووەتەوە، ئەمەش هەمان ریکۆردی پێپ گواردیۆلایە لە 10 یاریی دەستپێکیدا لە ساڵی 2013.

لە وەرزی رابردوودا، بایەر لیڤەرکوزن، میونشنی شۆک کرد و بە جیاوازییەکی زۆر، بووە پاڵەوانی بۆندسلیگا.

موسیالا ئەستێرەی یەکەمی میونشنە لەم وەرزەدا، تاوەکو ئێستا بەشداری لە حەوت گۆڵدا کردووە لە شەش یاریی رابردوودا.

زۆربەی ئەستێرەکانی میونشن بانگهێشتی هەڵبژاردەکانی نیشتمانی کراون، لە دوای گەڕانەوەیان لە بۆندسلیگا بەرامبەر ئوگسبورگ یاریی دەکەن و دواتر لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button