یاریگا –
بەهۆی پێکانێکی سەخت ئەم وەرزە بۆ ئێدێر میلیتاوی بەڕازیلی کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕی سێزدەی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئۆساسونای کرد و یارییەکەی 4-0 بردەوە.
بەڵام تەنیا لە گێمی یەکەم مێرێنگی بەهۆی پێکان سێ یاریزانی لەدەستدا. لە خولەکی 20 رۆدریگۆ بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و براهیم دیاز چووە شوێنی، لە خولەکی 30 میلیتاو بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی یاریگای جێهێشت و راوول ئاسێنسیۆ چووە شوێنی.
لوکاس ڤاسکێسیش هەر لەو گێمە تووشی پێکان بوو، لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەم گۆڕانکاری پێکرا و لە گێمی دووەم بەشداری یارییەکەی نەکرد.
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر پشکنینی پزیشکی بۆ میلیتاو کراوە، دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە، بەوهۆیە ئەم وەرزە بۆ بەرگریکارە بەڕازیلییەکە کۆتایی هاتووە و نزیکەی 9 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.
هاوکات دووەم وەرزی بەدوای یەکە ئێدێر تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ دەبێت، لە سەرەتای وەرزی رابردووش تووشی هەمان پێکان بوو، بەو هۆیە تەواوی وەرزەکە لەدەستدا. جگە لە چەند یارییەکی گەڕەکانی کۆتایی نەبێت.
Parte médico de Militão. #RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) November 9, 2024
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ئارناچا رۆدریگێز، بەهۆی پێکانەکانی ئەمڕۆیان، رۆدریگۆ بۆ ماوەی چوار هەفتە و لوکاس ڤاسکێس بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێن.
بەدرێژایی ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا یاریزانانی کارلۆ ئانچێلۆتی 24 جار تووشی پێکان بوون. بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆریتۆی رۆژنامەنووس، ریال مەدرید بڕیاریداوە لە گواستنەوەی زستانە بەرگریکارێک یاخود دووان بگوازێتەوە.
Se confirma la lesión de Militao. Tiene una rotura completa del ligamento cruzado anterior con afectación de ambos meniscos en la pierna derecha.
Y como hemos contado en @tjcope Lucas Vázquez estará tres semanas de baja y Rodrygo, mínimo un mes.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) November 9, 2024