یاریگا –
بارسێلۆنا بە فەرمی گرێبەستێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی راگەیاند.
بارسێلۆنا ماوەیەکە خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمپانیای نایکی و لە کۆتاییدا، واژۆکردنی گرێبەستێکی ستراتیژی و درێژمەودای راگەیاند.
یانەی بارسێلۆنا و نایکی، دوو براندی گەورەی پیشەسازی وەرزشی، دڵخۆشن بە راگەیاندنی هاوبەشێتی درێژمەودا. هاوبەشێتییەکە دەستبەجێ دەستپێدەکات و کاریی بەیەکەوەیی فراوان لە نێوان هەردوو دامەزراوە جێبەجێ دەکرێن.
Official Announcement
— FC Barcelona (@FCBarcelona) November 9, 2024
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوانیان دەگاتە یەک ملیار و 700 ملیۆن یۆرۆ و 14 ساڵ بەردەوام دەبێت. یانە کاتالوونییەکە ساڵانە بڕی 121 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت.