یاریگا –
کاردانەوەکانی باڵۆندۆر هێشتا بەردەوامییان هەیە کاتێ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کۆتا کاتژمێرەکان ناوی رۆدری ئیسپانی وەک بەهێزترین پاڵێوراو هاتە بەرباس لەسەر حیسابی ڤینیسیۆس جونیۆر.
شەوی رابردوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کە دابەشکەری خەڵاتی تۆپە ئاڵتوونییەکەیە، ژمارەی دەنگی پاڵێوراوەکانی بڵاوکردەوە. هاوکات دەنگی ئەو رۆژنامەنووسانەی دەنگیان بە 10 یەکەمینەکان دابوو.
جیاوازیی خاڵەکانی کێبڕکێی باڵۆندۆری نێوان رۆدری و ڤینیسیۆس بڵاوکرایەوە
دوای ئاشکرابوونی دەنگەکان، دەرکەوت لەسەر ئاستی رۆژنامەنووسەکانی جیهان 3 رۆژنامەنووس هیچ دەنگێکیان نەدابوو بە ڤینیسیۆس لە کۆی ئەو 10 یاریزانەی دەبوو دەنگیان پێبدرایە. ئەو سێ رۆژنامەنووسە بریتی بوونە لە برونۆ پۆرزیۆ لە سەلڤادۆر، شیفێنی نیکۆدیموس لە نامبیا و جوها کانێڤرا لە فینلەندا.
تۆڕی وەرزشی فیچاخێسی لە پێگەی خۆیان لە زاری جوهای فینلەندیەوە بڵاویانکردووەتەوە کە رۆژنامەنووسەکە هەڵوێستی وەرگرتووە لەوەی هیچێک لە دەنگەکانی بەهۆی هەڵەی تەکنیکیەوە نەڕۆشتووە بۆ ڤینیسیۆس.
وەک فیچاخێس بڵاویکردووتەوە، رۆژنامەنووسەکە بڕیاریداوە چیتر بەشدارنەبێت لە پرۆسەی دەنگدان لە خەڵاتەکانی باڵۆندۆر.
جوها نووسیویەتی “ئەوەی ڕوویدا هەڵەیەکی تەکنیکی بووە. من دەکشێمەوە لە دەنگدان لە خەڵاتەکانی باڵۆندۆر”
🚨 #Ahora: Renunció el periodista de Finlandia 🇫🇮 al jurado del Balón de Oro después de no darle ningún voto a Vinicius 🇧🇷.
🗣️ "Fue un error técnico. Voy a renunciar al jurado del Balón de Oro" dijo Juha Kanerva en redes sociales. pic.twitter.com/GA3yHB3rwJ
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) November 9, 2024