یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا و دوو یاریزانی زاخۆ لە پێکهاتەکە دەبینرێن.
بە هۆی سەرکەوتنیان بەرامبەر هەولێر و تۆمار کردنی دووگۆڵ لە یارییەکە، ناسڕ محەمەدۆ یاریزانی پیشەگەری یەمەنی زاخۆ ناوی لە پێکهاتە کەدا هەیە کە لە هێلی هێرشبەر یاریی دەکات، پاتریک مارسیلینۆ یاریزانی بەرازیلی زاخۆ لە دڵی بەرگریی پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.
لە پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ یاریزانێکی کورد نابینرێت و تەنها زاخۆ دوو یاریزانیشی لە پێکهاتەکەدا هەیە، بە هۆی شکستیان لە گەڕی رابردوو هەولێر و نەورۆز و دهۆک یاریزانیان لە پێکهاتەی باشترینەکاندا نیە.
پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی حەفتەمی خولی
ئەستێرەکانی عێراق.
گۆڵپارێز / مجتەبا محەمەد / نەفتی بەسڕە
بەرگری / پاتریک مارسیلینۆ / زاخۆ / سامسون داری و فازل کەریم / نەفت.
ناوەراست / جۆن ئۆکلی / گەڕمە / موهەنەد مەحمود / کەرخ / بنیامین ئەکۆرۆنکۆ / دیالە / محەمەد قاسم / نەجەف.
هێرشبەر / ناسر محەمەدۆ / زاخۆ / عەلی یوسف / زەوڕا / ئیسماعیل ئۆڕۆ / نەفتی بەسڕە.