ئیتاڵیاگرنگترین

ماتس هەمڵس لە بەردەم یو تێرنێکی گەورەدایە

هەستدەکرێت ئەوەی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا دەکرێت، ئەنقەستە

Yariga App

یاریگا –

ماتس هەمڵس نزیکە لە ئەنجامدانی یو تێرنێکی گەورە لە کاروانی یاریکردنی.

ئەستێرە بەئەزموونەکەی ئەڵمانیا سەرەتا مانگی سێپتەمبەری ئەم ساڵ وەک یاریزانی ئازاد روویکردە رۆمای ئیتاڵی دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند.

وێستگە نوێیەکەی هەمڵس لە ئاستی چاوەڕوانیەکاندا نەبوون و ناوبراو ئێستا لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت لەوپەڕی پەڕاوێزدایە. ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەر کاتی پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە، بەشێوازێکی سەرنجڕاکێش لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە پێشوازی هاتنی ماتسیان کرد بە پیشاندانی سەرجەم نازناوەکانی و دەربڕینی “پێویست بە ناساندن ناکات”.

بەڵام واقیعی دۆخەکە شتێکیتری پیشان دا و، ناوبراو لە کۆی سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی رۆما، تەنها یەک جار بەشداریپێکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بەرگریکارە 35 ساڵانەکە دەیەوێ هەرچی زووە هەر لەم زستانە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانی.

لە سەرچاوە نزیکەکانی رۆما گومان دروستبووە کە ئەوەی بەسەر هەمڵسدا دەهێنرێت لەلایەن ئیڤان یوریچی راهێنەرەوە، ئەنقەستە. گومانەکان دوای کۆتا یاریی یانەکە زیاتربوون کاتێک لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر سانت خیلویزی سەرباری ئامادەنەبوونی دینیکا لە دڵی بەرگری، راهێنەرەکەی رۆما ئامادەنەبوو هەمڵس لە پێکهاتەکەیدا دانێت. ئەوەش مایەی سەرسوڕمانی زۆرێک یاریزانەکانی رۆما.

هێشتا دیار نیە بە گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات، بەڵام زۆر چەدن یانەیەکی خولەکە ئامادەییان دەربڕیووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی پێشووی دۆرتمۆند و بایرن میونشن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button