بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد هێرشبەرێکی پاریسی دەوێ

رەنگە ئەم زستانە بیگوازنەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر خۆی بۆ چەند گواستنەوەیەک ئامادەدەکات دوای هاتنی روبێن ئامۆریم بۆ راهێنەرایەتی یانەکە.

بڕیارە راهێنەرەکەی ئێستای سپۆرتینگ دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان لە 20ی ئەم مانگە ئەرکەکەی لە مان یونایتد بگرێتەدەست، ئەوەش دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ و پێدانی پۆستەکە بە روود ڤان نێستلڕۆی بەشێوەی کاتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گرایم بایڵی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی، مان یو گرنگی بە رانداڵ کۆلۆ موانی دەدات و دەیانەوێ گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ئەو سەرچاوەیە هەڵوێستی پی ئێس جیشی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات یانە فەڕەنسیەکە ئامادەن لەم زستانە بەخواستن بینێرنەدەرەوە.

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینە پێنج گرێبەستیان ئەنجامدا کە سیانیان بۆ هێڵی بەرگری، یەکێک بۆ ناوەڕاستی بەرگری و تەنها جۆشوا زیرکزی بۆ هێڵی پێشەوەبوو، بەڵام لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نەبوو. بەجۆڕێک لە 16 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها گۆڵێک و دوو ئەسێستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button