ئینگلتەراگرنگترین

رۆدری: مێسی و کریستیانۆ بەبۆنەی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر پیرۆزباییان لێنەکردووم

Yariga App

یاریگا –

رۆدری دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە دیمانەیەکی دەڵێت :’مێسی و کریستیانۆ بەبۆنەی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر پیرۆزباییان لێنەکردووم’.

رۆدری ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەڵێت :’دوای ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرم بەدەستهێنا نامەیەکی زۆری پیرۆزباییم بۆ هات، بەڵام یەکەم کەس وەڵامی ئینیێستام دایەوە، بە بۆچوونی من ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیایە و شایستەی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر بوو، مێسی و کریستیانۆ و بێنزێما و مۆدریچ نامەی پیرۆزباییان بۆ نەناردووم’.

Rodri is the 2024 Ballon d'Or winner.

رۆدری دەشڵێت :’لە ئیسپانیا یانەکان لەپێشەوەی هەڵبژاردەن، بۆیە میدیاکانی ئیسپانیا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر پشتگیری کارڤاخال و ڤینیسیۆسیان دەکرد، کارڤاخال شایستەی باڵۆن دۆر بوو، چونکە گەرچی بەرگریکاری راستە کەچی دەتوانێت کاریگەری گەورە لەسەر یارییەکان دروست بکات’.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لەبارەی بایکۆتکردنی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەمساڵی باڵۆن دۆر لەلایەن ریال مەدریدەوە دەشڵێت :’کاتێک سەردکەوتم بۆ ناو فڕۆکە بۆ ئەوەی گەشتی پاریس بکەم، چەند هاوڕێیەکم پێیان گوتم ریال مەدرید ئامادە نابێت، من سەرەتا گوتم نا ئەمە درۆیە، بەڵام کاتێک گەیشتمە پاریس نامەیەکی زۆرم بۆ هات پیرۆزباییان لێدەکردم’.

براوەکەی باڵۆن دۆری 2024 دەشڵێت :’ئەوان گەرچی چەندان خەڵاتیان بردەوە، بەڵام بایکۆتی رێوڕەسمەکەیان کرد، هەرچەندە ئەگەر من لەشوێنی ئەوان بوومایە بە جۆرێکی دیکە هەڵسوکەوتم دەکرد، بەڵام پێویستە رێز لە بڕیاری هەمووان بگرین و هەر کەسێک ئازادە چی دەکات’.

هەروەها دەڵێت :’مێسی هەشت جار خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە، بۆیە ناکرێت باسی نەکەین، لیۆ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، لەلای من ئاساییە بێنزێما گوتویەتی حەزی دەکرد ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر بباتەوە، ئەمە بە بێڕێزی لێکنادەمەوە، بەڵکو هەر کەسێک ئازادە بۆچوونی خۆی بڵێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button