عێراقکوردستان

کوردێک بووە راهێنەری ناسڕیە

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستلەکار کێشانەوەی سائر جەسام لە راهێنەرایەتی ناسریە، یانەکە راهێنەرێکی کوردی بۆ تیپەکەی دەستنیشانکرد.

بۆ یارییەکانی خولی نایابی عێراق، ناسریە بە شێوەیەکی فەرمی رەوەند عەبدولخالقی وەک راهێنەری تیپەکەی دەستنیشانکرد، رەوەند وەک سەرپەرشتیاری تیپ پێشووتر لەگەڵ ناسریە کاری دەکرد بەڵام بەهۆی دەستلەکار کێشانەوەی سائر جەسام لە ئێستادا کارگێڕی ناسریه ئەو راهێنەرە کوردەیان لە شوێنی راهێنەری رۆیشتوو دەستنیشانکردووە.

ئەم وەرزە ناسریە بە کۆمەڵێک یاریزانی کورد بەشداری لە خولی نایابی عێراق کردووە، لە سێ یارییشدا سەرکەوتنێک و دوو شکستی هەیە و بەسێ خاڵ لە ریزبەندی 12ـەم دێت، گەڕی داهاتووش لە بەغدا بەرامبەر ئیتیساڵات یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button