یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وادەی وازهێنانی لە كاری راهێنەرایەتیكردنی تۆپی پێ ئاشكرا كرد.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئۆساسونا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
ریال مەدرید لە دوو یاری رابردوودا لە یاریگای خۆیدا تووشی دوو دۆڕانی قورس بەرامبەر یانەكانی بارسێلۆنا و ئەیسی میلان هات.
لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی لیكیپ بڵاویكردووەتەوە، كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:
دەتوانم بیهێنمە پێش چاوم، كە پێش 48ساڵ دەستم پێكردووە، بیر لەو رۆژو دەكەمەوە كە ئەمە كۆتایی پێبێت، چی دەتوانێت وام لێبكات كە بووەستم؟ ئەگەر ریال مەدرید لە كارەكەم دوورمبخاتەوە واز لە كاری راهێنەرایەتی دەهێنم.
پێش ئەوەی وازهێنانم لە كاری راهێنەرایەتی رابگەیەنم، دەمەوێت بە شێوازە نوێیەكەی نازناوێكی دیكەی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم.
پێموانییە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا باشترین راهێنەر بم، دەستكەوتی زۆرم بەدەستهێناوە، بەڵام راهێنەر هەیە لە من زیاتری بەدەستهیناوە.
ئەو رۆژەی واز لە كاری راهێنەرایەتی دەهێنم رۆژێكی گەورە دەبێت، دەمەوێت بچمە ئەرجەنتین ، ماڵدیڤ و ئوسترالیا، دەمەوێت گەشت بكەم.
گرێبەستەكەی كارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.