یاریگا –
ئەمشەو لیڤەرپوول و ئارنە سڵۆت لە تاقیكردنەوەیەكی قورسدا رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا و یونای ئێمێری دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤیلا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یازدەی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
رێدز بە راهێنەرایەتیكردنی ئارنە سڵۆت بە شێوازێكی نایاب دەستیان بە وەرزی نوێ كردووە.
لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ لە كۆی دە یاری لە هەشت یاری براوە بووە و لە یەك یاریش بەرامبەر نۆتینگهام شكستیهێناوە و لە یەك یاریشدا یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگدایە و بە جیاوازی دوو خال لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.
ئاستۆن ڤیلا لە كۆی دە یاری رابردوو لە پێنج یاری براوە بووە و سێ یاری یەكسان بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لە لیڤەرپوول هەریەك لە ئالیسنی گۆڵپارێز، دیێگۆ جۆتا، فێدێریكۆ كیێزا و هارڤی ئیلیەت ناتوانن بەشداری بكەن.
لە ڤیلاش هەریەك لە رۆس باركلی و ماتی كاش بۆ یارییەكەی ئەمشەو ئامادە نابن.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول
كێڵێهێر
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس
گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر
سەڵاح، جۆنس، دیاز
نونێز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كۆنسا، كارلۆس، تۆرێس، دین
مەكگین، ئۆنانا، تێلیمانس، رامسی
رۆجەرز، واتكینز