ئیسپانیاگرنگترین

تەواو، بارسێلۆنا گرێبەستە مێژووییەکەی ئەنجام دا

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا یانەی بارسێلۆنا رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی کرد و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.

میدیاکانی ئیسپانیا و لەنێویاندا رادیۆی RAC1ی ئەو وڵاتە لە زاری خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ هەینی بۆردی بارسا و کۆمپانیا زەبەلاحەکەی بواری کەلوپەلە وەرزشییەکان گەشتوونەتە رێککەوتن و تەنها واژۆی و راگەیاندنی فەرمی ماوە.

ئەو سەرچاوەیە بڕە پارەی نێوانیان و ماوەی رێککەوتنەکەشی ئاشکراکردووە کە ملیارێک و 700 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی 14 ساڵ. واتا ساڵانە 121 ملیۆن یۆرۆ بە بارسێلۆنا دەدات.

بەو رێککەوتنە، لایەنی دارایی بلاوگرانا تا ئاستێکی زۆر باش دەبووژێتەوە کە ماوەیەکە قەیران روویتێکردووە.

ڤیکتۆر مالۆی رۆژنامەنووسی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی چەند لایەنێکی رێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە. تێیدا هاتووە ئەو درێسانەشی کە لۆگۆی نایکی پێوەنەبێت، دەتوانرێت لەسەرانسەری جیهان بفرۆشرێت. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر تەنها لە فرۆشگاکانی ئیسپانیا رێگەپێدراوبوو.

هەر وردەکاریی گرێبەستەکەدا هاتووە بارسا ئەو مافەی هەیە وەک براند لاپچینی تایبەت بەخۆی دروست بکات.

خاڵێکی رێککەوتنی پێشووتریان کە ئێستا لەم گرێبەستە نوێیەدا لابردراوە، هەڵگرتنی سزایە لەسەر بارسێلۆنا لە ئەگەری نەبردنەوەی نازناو یاخود کرانەدەرەوە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

بۆ زانین، یەکەم گرێبەست و پێکەوەکارکردنی نێوان بارسێلۆنا و نایکی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button