عێراقکوردستان

هەولێر بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە

هەولێر: لە هەر حەفت گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق زوڵمان لێکراوە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر بەیاننامەیەکی توندیان بە ناوبژیوانان بڵاو کردەوە دەڵێن بەڵگەمان هەیە یارییەکەی زاخۆ ناوبژیوان بە ئەنقەست وایکردووە.

دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی لێژنەی ناوبژیوانانی عێراقیان کردووە داوا دەکەن ناوبژیوانی یاریی نێوان هەولێر و زاخۆ سزابدرێت و چونکە بەبەڵگەی ڤیدیۆیی پێشکەش دەکەین کە ناوبژیوان بە راهێنەری زاخۆ دەڵێت ئاسانکاریمان بۆ کردن تاوەکو گۆڵ تۆمار بکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هەولێر داوادەکات ئەودەستە شاراوەیە رابگرن کە بۆتە هۆکاری بریارە نابەجێیەکانی ناوبژیوانان لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بەیاننامەی دەستەی کارگێڕی هەولێر

لە دوا یاریی خۆی هەولێر بە ئەنجامی 3 _ 1 بە زاخۆ دۆڕا، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەش لەلایەن راهێنەر و بەشێک لە یاریزانانی هەولێر رەخنەیەکی توند ئاراستەی ناوبژیوانی یارییەکە کراو بە هۆکاری شکستی هەولێریان دانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button