فەرمی؛ ئەم وەرزە بۆ ئیكاردی كۆتاییهات
یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی گاڵاتاسەرای توركی پێكانی ماورۆ ئیكاردی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەكەی راگەیاند.
دوێنێ لە یاری نێوان گاڵاتاسەرای و تۆتنهام لە یۆرۆپالیگ ماورۆ ئیكاردی تووشی پێكانێكی سەخت بوو بەهۆیەوە لە خولەكی 85 یاریگای بەجێهێشت.
Sağlık Raporu | Mauro Icardi
🔗 https://t.co/9oInjtaVyP pic.twitter.com/41UrRBN1dc
— Galatasaray SK (@GalatasaraySK) November 8, 2024
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی گاڵاتاسەرای لە پلاتفۆرمی ئێكس بەیاننامەیەكی فەرمی راگەیاند و لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ماورۆ ئیكاردی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە و بەهۆیەوە تەواوی وەرزەكە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
ئیكاردی لەم وەرزەدا لەگەڵ گاڵاتاسەرای بەشداری لە 14 یارییدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.
گاڵاتاسەرای بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی سوپەرلیگی توركیای گرتووە.