یاریگا –
سەرنج و تێڕوانینەكان لەسەر ئاستی ئەم وەرزەی ریال مەدرید بەردەوامە و ئەمجارە فێرناندۆ مۆریێنتیس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید باس لە كێشەكانی یانەكە دەكات و چارەسەریشی بۆ دەدۆزێتەوە.
یانە شاهانەكە لەم وەرزەدا ئاستێكی ناجێگیر پێشكەش دەكات و لە لالیگا بە جیاوازی 9 خاڵ لە دوای بارسێلۆناوەیە و لە چامپیۆنزلیگیش لە چوار یاریدا تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە و دوو یاریش یەكسان بووە.
Fernando Morientes: “What would be good is for Ancelotti to change the team: Endrick came on for a few moments and scored two goals, there is Güler…” pic.twitter.com/Flknsg2VbW
— Madrid Universal (@MadridUniversal) November 8, 2024
فێرناندۆ مۆریێنتێس دەربارەی كێشەكانی مەدرید گوتی:
بابەتەكە پەیوەندی بە رۆیشتنی پێشەنگێكی هێڵی ناوەندە، كە چەندین جار باسمان كردووە ئەویش تۆنی كروسە.
لە تیمە گەورەكاندا هەمیشە دوو یاریزان لە پێگەیەكدا هەیە، بۆ نمونە ئەگەر بە تاكتیكی 4-4-2 یاریی بكەیت، پێوویستە بە چوار هێرشبەری بەهێز یاری بكەیت، ئەگەر یاریزانەكان باش نەبوون پێوویستە گۆڕانكاری بكەیت تا وابكەیت باشتر راهێنان بكات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێتەوە نێو پێكهاتە.
نەبوونی چوار یاریزانی دڵی بەرگری كێشەت بۆ درووست دەكات، تۆ ناتوانیت چوامێنی لە دڵی بەرگری یاری پێبكەیت. هەروەها ناتوانیت یاریزانێكی ناوەند وەك هێرشبەر یاری پێبكەیت چونكە كارەكانیان تەواو جیاوازە.
هیوادارم كارلۆ ئانچێلۆتی شێوازی یاریكردنی تیمەكە بگۆڕێت.
ئێندریك لە دوو یاریدا وەك یاریزانی یەدەك هاتە نێو یاریگا و دوو گۆڵی كڕد، هەروەها ئاردا گولەر هەیە، دەبێت بە تیمەكەدا بگەڕێیت و ئەو شتانە بدۆزیتەوەكە تا ئێستا نەتكردووە.
وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونا بكات.