یاریگا –
ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی، ئەستێرەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا راگه‌یاند.
له ماوه‌ی رابردوو باس له‌وه ده‌كرا له‌وانه‌یه ئەنتوان گریزمان جارێکی تر بگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، به تایبه‌ت ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردەکە لە قۆناخه‌كانی داهاتوودا خراپتر بن، وەک ئەوەی زێدان لە له پێشوو كردی.
دوای ئەوەی دوێنی چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ ئاتلێتكۆ مه‌درید بە ئەنجامی 2-1 لە پاریس سان جێرمان بردەوە، ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی گریزمان كرا‌و گوتی، بابەتەکە بە تەواوی کۆتایی هاتووە، ناگەڕێمەوە، بڕیاره‌كه‌م له‌ناكاو نه‌بووه، به‌ڵكو پاڵنه‌رێكی هه‌بوو.
“C’est complètement fini, je ne vais pas revenir en arrière” 🤧
Antoine Griezmann évoque les Bleus après la victoire des siens face à Paris, lui qui a mis un terme à sa carrière internationale le 30 septembre dernier 🇫🇷#PSGATM | #UCL pic.twitter.com/xnqR0AAqha
— CANAL+ Foot (@CanalplusFoot) November 6, 2024
گوتیشی، ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا وه‌ك پێویست نیه، به‌هیوام بگه‌رێته‌وه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی، فه‌ره‌نسا كۆمه‌لیك یاریزانی باشی هه‌یه ده‌توانن به ئاسانی ئه‌نجامه‌كان راست بكه‌نه‌وه، من بڕیاری كۆتاییم داوه.
گریزمان 33 له مانگی یۆلیۆی رابردوو وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، یاریزانه‌كه‌ی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا 137 یاری نێودەوڵەتی كر، لەو ماوەیەدا 44 گۆڵی تۆمارکرد.