ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین
یاریزانێکی سرڤێنا زڤێزدا: راستە بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕاین بەڵام لە ریال مەدرید زیاتر گۆڵمان کرد
یاریگا –
یاریزانێکی سرڤێنا زڤێزدا دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ، گاڵتەی بە ریال مەدرید کرد و ئەنجامی یاریی کلاسیکۆی بە بیری هاندەرانی مێرەنگی هێنایەوە.
تیمی ئێلشنیک، یاریزانی سرڤینا زڤێزدا دوای ئەوەی 5-2 بە بارسێلۆنا دۆڕان، لە لێدوانێکیدا گوتی :’ئێمە پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە لە بارسێلۆنا دەکەین، ئەوان چەندان یاریزانی باشیان هەیە و خاوەنی باشترینەکانی جیهانن، ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان لە یارییەکە دا، راستە ئێمە 5-2 بە بارسێلۆنا دۆڕاین، بەڵام بەلایەنی کەم ئێمە دەتوانین بڵێین لە ریال مەدرید زیاتر گۆڵمان لەدژی بارسێلۆنا کرد’.
ریال مەدرید هەفتەی رابردوو لە یاریی کلاسیکۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ 4-0 بە بارسێلۆنا دۆڕا، بەڵام سرڤێنا زڤێزدا لە یاریگای خۆی 5-2 بەو یانە کەتەلۆنییە دۆڕا.