ئارتێتا: بەمشێوازەی ئێستا دەتوانین لە چێڵسی ببەینەوە
یاریگا –
میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی باس لە شكستەكەیان بەرامبەر ئینتەر میلان دەكات.
شەوی رابردوو ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.
It ends in a narrow defeat in Milan.
Thank you for your support tonight, Gooners. pic.twitter.com/OE5H30c7eW
— Arsenal (@Arsenal) November 6, 2024
لە دوای یارییەكە میكێل ئارتێتا گوتی:
زۆر شانازی بە یاریزانەكانمەوە دەكەم، هەروەها بەو ئاستەی كە پێشكەشمانكرد، زۆر بەئاشكرا مامەڵەی توندمان لەگەڵ دەكرا، ئەگەر لێدانێكی سزا بە ئینتەر بدەیت، ئەوا دەبێت بە ئارسیناڵیشی بدەیت، چونكە لە سەری كای هاڤێرتز درا.
بە لایەنی كەمەوە دەبوو دوو گۆڵ بكەین، ئەو شێوازەی یاریمان پێكرد شایەنی بردنەوە بووین، هەموو بڕیارێک لەناو ناوچەی سزا جیاوازی دروست دەکات.
ئەو شێوازەی بەرامبەر ئینتەر میلان یاریمان پێكرد، دەتوانین هەفتەی داهاتوو بەو شێوازە بەرامبەر چێڵسی بردنەوە بەدەستبهێنین.
ئارسینال بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دوازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.