یاریگا –
ئەمڕۆ رۆژێکی ئێجگار تایبەتە لە مێژووی مانچێستەر یونایتد کە تێیدا سێر ئالێکس فێرگسن وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکرا.
ئەفسانەی بواری راهێنەرایەتی، فێرگسنی سکۆتلەندی بۆ یەکەمین جار لە 6ی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی 1986 پۆستی یانە ئینگلیزیەکەی پێدرا کە ساڵانێکی زۆربوو بەدەست وشکەساڵی نازناوەکانەوە دەیانناڵاند.
یونایتد بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراوە لەنێوان ساڵانی 1967 تا 1993 واتا بۆ زیاتر لە چارەکە سەدەیەک دوورکەوتبوونەوە لە نازناوی خولی ئینگلیزی، تا فێرگسن قۆڵی لێ هەڵماڵی و توانی نەک تەنها کۆتایی بەو وشکەساڵییە بهێنێ، بەڵکو بەتەواوی دەستی گرت بەسەر خولی ئەو وڵاتەدا و لە بەرژەوەندی خۆی قۆرخی کرد بەجۆرێک تا کۆتا ساڵی وەک راهێنەری شەیتانەسوورەکان لە 2013, توانی 13 جار یانەکە بکات بە پاڵەوانی پرێمەرلیگ کە ریکۆردێکی مەزنە.
فێرگسن کە وەک “باوکی رۆحی” مان یونایتد سەیردەکرێت، ئەو پێگەیەی هەروا لەخۆڕا نەبووە. بەجۆرێک وەرچەرخانی کرد لە ناسنامەی یانەکە، چ لە نێوخۆ یان ئاستی کیشوەریش کردنی بە ژمارەیەکی گەورە و گران.
📅 On this day, 38 years ago, Manchester United appointed Sir Alex Ferguson as manager. The rest is history:
🔴 Games: 1500
✅ Wins: 895
🏆 Trophies: 38The GOAT. 🐐 pic.twitter.com/N8aLDbfep9
— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) November 6, 2024
لە ماوەی راهێنەرایەتیدا 1500 یاری سەرپەرشیی یونایتدی کرد. توانی 895 یاریدا براوەبێت و 38 نازناوی جیاوازیش بخانە نێو گەنجینەی ئەو یانەیەوە، کە جگە لە نازناوە زۆروزەوەندەکانی پرێمەرلیگ، 2 جاریش بوو بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
دوای وازهێنانی سێر لە کاری راهێنەرایەتی و ماڵئاواییکردنی لە ئۆڵدترافۆرد وەک راهێنەر کە کۆتا نازناوی پرێمەرلیگی بۆ بردنەوە، مانچێستەر یونایتد بەجۆڕێک پاشەکشێی کردووە لە سەکۆی نازناوە گرنگەکان، بە تاقیکردنەوەی نزیکەی 10 راهێنەری کاتیی و هەمیشەیی نەیانتوانیوە نە پرێمەرلیگ ببەنەوە نە چامپیۆنزلیگ.