بایرن میونشن دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ کەین بدۆزێتەوە
یاریگا –
بەڕێوبەرانی بایرن میونشن بەدوای جێگرەوەیەکدا بۆ هاری کەینی هێرشبەری یانەکەیاندا دەگەرێن.
وەک ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێ، هاری کەین بە گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆ تۆتنهامی بەجێهێشت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد، هەروەها توانی چاوەڕوانییەکانی کە لێی هەبوو بەدیبهێنێت و وەرزی رابردووش توانی ببێتە گۆڵکاری بوندسلیگا و لەسەر ئاستی ئەوڕوپاش بە هاوبەشی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ بووە گۆڵکار.
بەڕێوەبەرانی گەنەرز لەماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین جار بە ئاشکرا رایانگەیاندووە کە بە ئاستی ئەم یاریزانە تەمەن 30 ساڵە زۆر رازین و پێیان باشە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەکەیان بەردەوام بێت، بەڵام ئێستا رۆژنامەی بیڵد بانگەشەی ئەوە دەکات کە ماکس ئیبەرل، بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن , بەدوای جێگرەوەیەکدا بۆ ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییەدا دەگەڕێت.
بیڵد نووسیویەتی:
بایرن هەوڵدەدات بژاردەیەکی باش و متمانەپێکراو وەک جێگرەوەیەکی درێژخایەن بۆ ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و چاوی لەو بژاردە جیاوازانەیە کە بۆیان پێشنیار کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی سەرسوڕمان و گومانی زۆر لەسەر پێگەی کەین لەم تیپەدا.
هەرچەندە هەندێک سەرچاوەی نزیک لە بایرن دەڵێن کە هۆکاری ئەمەش شکستی ماتیستێل بووە لە سەلماندنی خۆی لە پێکهاتەی تیپەکەدا، هەروەها بە جۆرێک لە جۆرەکان بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێن کە بتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی باش لەسەر کورسی یەدەگ بۆ کەین، بەڵام پێدەچێت بەڕێوەبەرانی بایرن هەوڵدەن هێرشبەرێکی گەشاوە بگوازنەوە.