یاریگا –
شێرکۆ کەریم بۆ یاریی سبەی بەرامبەر زاخۆ بانگهێشت ناکرێت و لەو یارییەش بێبەش دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، شێرکۆ کەریم لەگەڵ شاندی یانەی هەولێر گەشتی زاخۆی نەکردووە و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بانگهێشت ناکرێت، کە وابڕیارە سبەی پێنجشەممە هەولێر لە گەڕی حەفتەمی خولەکە کاتژمیر 19:45 میوانداریی هەولێر بکات.
گەرچی پێشتر وابڕیاربوو شێرکۆ کەریم بانگهێشتی یارییەکەی زاخۆ بکرێت کە چەند رۆژێکە دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە، بەڵام سەمیر بابۆ نایەوێت سەرکێشی بە کاپتنی یانەکەی بکات و لە یاریی سبەیش لە تواناکانی بێبەش دەبێت، کە لە یاریی زەوڕا تووشی پێکان بوو، لە یارییەکانی نەفتی بەسرە و نەجەف و قاسم بێبەش بوو.
پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا بڵاویشیکردبووەوە، ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق کە لە یاریی بەرامبەر زەوڕا تووشی پێکان بوو، هێشتا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و لە یاریی زاخۆ بێبەش دەبێت و سەمیر بابۆ لەو یارییەش ناتوانێت سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە کەرکووکییە وەربگرێت.