ئیسپانیاگرنگترین

داهاتووی كارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری ریال مەدرید گومانی لەسەرە

Yariga App

یاریگا

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە گومان لە بەردەوامی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكرێت.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەیسی میلانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

لە دوو یاری رابردوودا ریال مەدرید بەرامبەر یانەكانی بارسێلۆنا و ئەیسی میلان حەوت گۆڵی لێكراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، گومان لە مانەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی لە راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید دەكرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەم وەرزەدا تا ئێستا كارلۆ ئانچێلۆتی كلیلی یاریكردنی تیپەكەی نەدۆزیووەتەوە و ئاستێكی باشیان پێشكەش نەكردووە، هێڵی بەرگری هۆكاری سەرەكی دۆڕاندنەكان دادەنرێت.

ئەوەشخراوەتە روو، دوو هۆكار ئیدارەی یانەی ریال مەدرید بێزار دەكات، یەكەم خراپی ئاستی جود بێڵینگهام، دووەم كەمی بەشداریكردنی ئاردا گولەر و ئێندریك.

ئەگەر لە یارییەكانی داهاتوودا ئاستی باشتر نەكات ئەوا كارلۆ ئانچێلۆتی لە راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید دووردەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button