ئه‌مریکاگرنگترین

بەبیرهێنانەوە؛ تڕەمپ چۆن باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردووە؟

لە ساڵی 2018 تڕەمپ و سەرۆکی پۆرتوگال باسی رۆناڵدۆیان کرد

Yariga App

یاریگا –

دۆناڵد تڕەمپ، بە 47مین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردرا و گووتاری سەرکەوتنی لە مار لاگۆ، مەیامی پێشکەشکرد.

تڕەمپ یەکێکە لەو کەسایەتییانەی بەردەوام باسی باشترین و شکۆدارترینەکانی جیهان دەکات. لە ساڵی 2018 تڕەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە مارسێلۆ رێبێلۆ دی سۆوسا، سەرۆکی ئەوکاتەی پۆرتوگالی کرد.

کۆبوونەوەکە هاوکات بوو لەگەڵ گەیشتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە قۆناخی 16ی جامی جیهانی رووسیا، ئەوکاتە رۆناڵدۆ چوار گۆڵی لە سێ یاریدا کردبوو.

تڕەمپ لە بابەتەکانی سیاسی دوورکەوتەوە و لە باسی رۆناڵدۆدا گوتی

وا باسی (رۆناڵدۆ) دەکەن کە باشترینی باشترینەکانە.

تڕەمپ ئەوکاتە پرسیاری لە سەرۆکی پۆرتوگال کرد و پێی گوت ”دە پێم بڵێ، تا چ ئاستێک باشە؟ پێی سەرسامیت؟

لە وەڵامدا دی سۆوسا گوتی

زۆر سەرسامم و رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە.

 

ئایا رۆناڵدۆ دەبێتە سەرۆک؟

تڕەمپ لە کۆبوونەوەکەدا بە سەرۆکی پۆرتوگالی گوت، بارۆن، کوڕە بچووکەکەی شارەزایی تەواوی لە تۆپی پێدا هەیە و هەموو شتێک لەبارەی رۆناڵدۆ دەزانێت.

تڕەمپ لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا بە دی سۆوزای گوت ”کریستیانۆ لە دژی تۆ خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات؟ سەرناکەوێت وانییە سەرناکەوێت.

لە وەڵامدا سەرۆکی پۆرتوگال گووتی

جەنابی سەرۆک، با شتێکت پێ بڵێم، پۆرتوگال وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکان نییە، هەندێک جیاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button