ئهمریکائیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یاریزانانی بەڕازیلی کەوتووەتە خۆی
'گرێبەستی لەگەڵ زانیاری دەسخەرێکی نوێ واژۆ کردووە'
یاریگا –
ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ مارسێلۆ سێرپا کۆیلۆ، راهێنەری پێشووی فوتساڵ واژۆ کرد و دەبێتە ئەندامی ستافی زانیاری دەسخەر ‘scout’.
سێرپا شارەزای تەواوی لە تۆپی پێی ئەمریکای باشوور هەیە و پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵ ئەکادیمیاکان دروستکردووە، بەمەش ئەرکی ریال مەدرید بۆ دۆزینەوەی یاریزانی لاو ئاسان دەکات.
جونی کالافات، بەرپرسی ستافی دۆزینەوەی یاریزانان لە ئەمریکای باشوور پەشتر کاری لەگەڵ پاولۆ ئێکزاڤەر لە بەڕازیل دەکرد، بەڵام لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد.
ریال مەدرید مێژووێکی گەورەی لە دۆزینەوەی یاریزانانی بەڕازیل هەیە، بەم دواییە سێ ئەستێرەی وەکو ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ و ئێندریکی گواستەوە.
سێرپا لە پۆرتۆ ئالێگرێ لەدایکبووە و کاروانێکی گەورەی بۆ ماوەی 30 ساڵ لە فوتساڵی بەڕازیل هەیە.