کوردستانگرنگترین

چارەنووسی بەشداریکردنی ئاراڕات لە خولی نایابی کوردستان یەکلاییبووەوە

''سبەی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات و ئەمڕۆ چارەنووسی یانەکەی پیرمام یەکلاییبووەوە''

Yariga App

یاریگا –

دوای چەندین گفتوگۆی قووڵ، لە کۆتاییدا یانەی ئاراڕات بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نایابی کوردستاندا.

هەرچەندە تەنیا 24 کاتژمێر بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ماوە، کەچی تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشداریکردنی یانەی ئاراڕات لە رکابەرییەکانی ئەم وەرزە یەکلایینەکرابووەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بەهۆی تەنگژەی ئابوورییەوە، ئاراڕات لە بەشداریکردن لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دوودڵ بوو، بەڵام دوا وەرگرتنی دڵنیایی، بریاری بەشداریکردنی داوە.

هێمن عەبدوڵا، سەرپەرشتیار و ئەندامی دەستەی کارگێڕی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندووە

هەرچەندە بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ، کاتمان لەبەردەست نەماوە، بەڵام یاریزانان ئاگادارکراونەتەوە، ئەمڕۆ مەشقەکان دەستپێدەکەینەوە و تاوەکو ئێستاش دیارنییە، یاریی شەممەی داهاتوو بەرامبەر سیروانی نوێ دەکەین، یاخود بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت.

ئاراڕات لە وەرزی رابردوودا، بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ پلەی 12ی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا و بڕیارە شەممە یەکەم یاریی وەرزی نوێ بکات و یاریی دووەمیشی بەرامبەر یانەی چوارقوڕنە دەبێت.

یارییەکانی ئاراڕات لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان – ئەپڵیکەیشنی یاریگا

بابەتی زیاتر

Back to top button