پریڤیوی یاری ئینتەر میلان V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی ئاگریندا ئینتەر میلان و ئارسیناڵ رووبەرووی یەك دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
ئینتەر میلان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا سێ یاری كردووە لە دوو یاری بەرامبەر یانەكانی یەنگ بۆیز و كرڤێنا زڤێزدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و بەرامبەر مانچێستەر سیتی یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگیان گرتووە.
هەروەها لە سێریا ئەیش لە یازدە یاریدا لە حەوت یاری براوە بوون سێ یاری یەكسان بوون و لە یارییەكیش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی سێریا ئەی دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە دوای ناپۆلی پێشەنگەوەیە.
لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەڕێت و لە سێ یاری كۆتایی پرێمەرلیگدا نەیتوانییوە هیچ بردنەوەیەك بەدەست بهێنێت لە كۆتا یارییش بەرامبەر نیوكاسڵ بە گۆڵێكی ئالێكساندەر ئیزاك بەرامبەر نیوكاسڵ شكستیهێنا.
ئارسیناڵ لە سێ یاری رابردووی چامپیۆنزلیگ توانیوویەتی لە دوو یاری براوە بێت و یارییەكیش یەكسان بێت.
بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی چامپیۆنزلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سیمۆنی ئینزاگی لەو یارییەدا لە تواناكانی هەریەك لە كارلۆس ئۆگستۆ و كریستیان ئاسڵانی بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا گەنەرز تواناكانی كاپتن و ئەستێرەی یانەكەی مارتن ئۆدیگارد بۆ گەڕایەوە و لە لیستی یاریزانەكاندایە.
هەریەك لە دێكلان رایس، ریكاردۆ كالافیۆری، تۆمیاسو و تێرنی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەرامبەر ئینتەر میلان بەشداری بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، گابریێل، تیمبێر
پارتی، میرینۆ، ترۆسارد
هاڤێرتز، مارتینێلی، ساكا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان
سۆمەر
بیسێك، ئاچێربی، باستۆنی
دارمیان، بارێلا، چالهانئۆگلۆ ، فراتێسی ، دیماركۆ
لاوتارۆ، تاریمی