ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارسیناڵ پێش یاریی ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی لە پێکان گەڕایەوە

ئۆدیگارد زیاتر لە دوو مانگ بوو دابڕابوو

Yariga App

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد گەڕایەوە راهێنانەکانی ئارسیناڵ و بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ ئامادەیە.

لە مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی ئارسیناڵ، مارتن ئۆدیگارد بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی کرد و هاوشێوەی یاریزانەکانی دیکە، بەشداریی تەواوی راهێنانەکانی گەنەرزی کرد، کە بەهۆی پێکانەوە لە ئارسیناڵ دابڕابوو.

ئۆدیگارد سەرەتای مانگی سێپتێمبەر لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج تووشی پێکانێکی سەخت بوو، زیاتر لە دوو مانگە لە یاریگاکان دابڕاوە، پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئینتەر بانگهێشت بکرێت، بەڵام بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە نەیشنزلیگ بانگهێشت نەکراوە، کە نەرویج رووبەڕووی سلۆڤینیا و کازاخستان دەبێتەوە.

ناوەڕاستکارە 25 ساڵانەکە لە 12 یاریی رابردووی ئارسیناڵ بێبەش بوو، کە گەنەرز لە دوایین سێ یاریی لە پرێمەرلیگ هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە.

سبەی چوارشەممە ئارسیناڵ کاتژمێر 23:00 دەبێتە میوانی ئینتەر میلان، کە گەنەرز لە سێ یاریی یەکەمی لە چامپیۆنزلیگ بەبێ ئۆدیگارد 7 خاڵی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button