ئانچێلۆتی لە شەوی یاریی میلان و ریال مەدریددا خەوی لێنەکەوت
یاریگا –
ئەفسانەی هۆڵەندی میلان، رود غولیت یادەوەرییەکی سەرنجڕاکێشی لە کارلۆ ئەنچیلۆتی و یارییە بەناوبانگەکەی میلان و ریال مەدرید لە ساڵی 1989 لە سان سیرۆدا گێڕایەوە.
رود گولیت بەشێک بوو لەو تیپە میلانۆیەی کە دەیتوانی رووبەڕووی هەر یانەیەک ببێتەوە، تیپێک کە هەمووانی سەرسام کرد و تۆپی پێی گۆڕی، بەتایبەتیش بوو بە کابوسێک بۆ ریال مەدرید لە بیرەوەرییەکی ئەم یارییەدا ئەستێرە هۆڵەندییەکە بە مارکای گوت:
بەرامبەر ریال مەدریدێکی مەزن یاریمان کرد، یاریزانی زۆر باشی هەبوو. یادگارییەکان لەبیرنەکراون. من و ئەنچیلۆتی هاوژوور بووین. هەمیشە پێش یارییەکان زۆر سترێس دەبوو. بیرمە بەیانیەکەی پێش یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، پێی گوتم کە تێناگەم چۆن دەتوانی وەک منداڵێکی ساوا بە ئارامی بخەوی، چونکە من ئەمشەو باش نەخەوتووم. کارلۆ ئەو شەوە بەهۆی سترێسەوە نەیتوانی بە باشی بخەوێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
لە دووری 25 مەترەوە ئانچیلۆتی گۆڵی یەکەمی کرد. شەوێکی نایاب بوو، بەڵام لەو یارییەدا من تووشی پێکان بووم نەشتەرگەریم بۆ کرا.
میلان لەم یارییەدا بە ئەنجامێکی لەبیرنەکراو 5-0 لە یاریگای خۆیاندا لە ریال مەدریدیان بردەوە.