ئینگلتەرا

ناوەڕاستکارەکەی ئارسیناڵ بە نهێنی ژیانی هاوژینی پێک دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد، کاپتنی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، کە بە هۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە، بە نهێنی و دوور لە چاوی کامێراکان ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

لە رووداوێکی تەواو بێدەنگدا، تۆماری نیشتمانیی نەرویج کە زانیاریی هاووڵاتیان تۆمار دەکات، رایگەیاند کە مارتن ئۆدیگارد، کاپتنە لاوەکەی ئارسیناڵ هاوسەرگیری کردووە.

پێدەچێت یاریزانە نەرویجییەکەی ئارسیناڵ کە نزیکەی 60 رۆژە لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە، بە باشترین شێوە سوودی لە ماوەی پشووەکەی وەرگرتووە و دوور لە میدیاکان و بە بێ بڵاوکردنەوەی هیچ وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کچە خۆشەویستەکەی ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.4

ئەوەی جێگای سەرنجە هاوژینەکەی ناوی بۆ هێلین سپێلینگ ئۆدیگارد گۆڕیوە و ناوی کۆتایی کاپتنی ئارسیناڵی بۆ ناوەکەی زیاد کردووە.

هاوکات ئۆدیگارد هێواش هێواش بۆ گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی ئارسیناڵ خۆی ئامادە دەکات. بە تایبەتی ئێستا کە گەنەرز لە یارییەکانی ئەم دواییەدا خاڵێکی زۆریان لەدەست داوە، گەڕانەوەی ئۆدیگارد کە تازە هاوسەرگیری کردووە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت بۆ میکێل ئارتێتا تاوەکوو رێچکەی پاڵەوانییەتی بگرێتەوە بەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button