یاریگا –
محەممەد دەعیەع گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی سعودیە پێی وایە یانەکانی هیلال و نەسر لە رۆناڵدۆ و نێیمار گەورەترن.
لێدوانەکانی دەعیەع دوای ئهوههات كه نێیمار دوێنێ دووشەممە بەرامبەر ئیستقلالی ئێرانی پێكانهكهی دووبارە بووەوە، دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک بەهۆی پچرانی بەستەرە خاچی له یاریگاكان دووركهوتهوه .
دعیع لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، پێشتر گوتم نێیمار یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام یانەی هیلال لە ئەو گەورەترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قسهكهی من کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسریش دەگرێتەوە، ئەو یاریزانێکی گەورەیە لەسهر چاو و سەرمد، بەڵام ئەو یانانە پێش لەدایک بوونیان دامەزراون.
#محمد_الدعيع:
أنا قلتها قبل #نيمار لاعب كبير لكن نادي #الهلال أكبر و #النصر أكبر من #كريستيانو أفضل لاعب في العالم على عيني وراسي بس الأندية هذولي متأسسة قبل يولدون@MohammedAlDeaye#الهلال_استقلال #دورينا_غير pic.twitter.com/a1ljeHzgh4— #دورينا_غير (@SBA_sport) November 4, 2024
جێگای سەرنجە پێشتر دەعیەع رایگەیاندبوو کە شێوازی ژیانی نێیمار لە دەرەوەی یاریگا بووەتە هۆی کێشەکانی و پێکانەکانه یەک لە دوای یەکهكانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، نێیمار گەشتێکی زۆر دەکات و دوای پێکانەکان گرنگی بە چارەسەرکردن نادات، ئهمهش هۆكاره بۆ ئهوهی دووچاری پێكانی زۆر بێت و درهنگیش له پێكانهكانی چاك بێتهوه.