بارسێلۆنا داوای ئەستێرەیەکی چێڵسی دەکات
رۆژنامەی سەن وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە
یاریگا –
پێشبینی دەکرێت، لە ماوەیەکی نزیکدا ئێنزۆ فێرناندێز ریزەکانی چێڵسی جێبهێڵێت.
لە چێڵسی، فشارێکی زۆر لەسەر فێرناندێز هەیە، بەتایبەت دوای گواستنەوەی بەبڕی 132 ملیۆن دۆلار بۆ یانە لەندەنییەکە، جیا لەمەش ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری نوێی شینپۆشەکان گۆڕانکاری بەردەوام لە هێڵی ناوەڕاستدا دەکات، ئەمەش نیگەرانی لای ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دروستکرد.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا و ئینتەر میلان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئێنزۆ دەکەن، چونکە ئێنزۆ زیاتر یارییکردنی مۆیسێس کایسێدۆ و رۆمیۆ لاڤیای بەلاوە پەسەندە نەوەک ئێنزۆ.
فێرناندێز بەشداری لە شەش یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە کۆی حەوت یاریدا کردووە، بەڵام لە یارییەکانی ئەم دواییە بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە گێمی دووەمدا گۆڕانکاری پێکراوە.
فێرنادێز خاوەنی رێکۆردی گرانترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی جیهانە، هەریەکە لە دێکلان رایس، یاریزانی ئارسیناڵ و کایسێدۆی هاوتیمی لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن.