یاریگا

فۆنسیکا: سەرنجم لەسەر شێوازی بارسێلۆنایه‌ بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید 

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ فۆنسیکای پۆرتوگالی، راهێنەری میلان رایگەیاند، رکابەرەکەی لە گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگ كه‌ ریاڵ مەدریده‌ دیارترین به‌ربژێره‌ بۆ بردنەوەی نازناوه‌كه‌.

راهێنەرە پورتوگالییەکە لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یارییه‌كه‌ رایگه‌یاند،

بە متمانه‌یه‌كی زۆرەوە دەچینە یاریگا، چونکە رووبەڕووی دیارترین به‌ربژێر دەبیتەوە بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.

گوتیشی، بۆ ئێمە دەرفەته‌ بۆ ئەوەی هێزی خۆمان نیشان بدەین، گرنگی به‌ گه‌شه‌كردنی تیپه‌كه‌مان بده‌ین، لەگەڵ ئه‌وه‌ش  دەرفەتی یاریکردنمان بەرامبەر کۆمەڵێک لە باشترین یاریزانانی جیهان هه‌یه‌.


زیاتر گوتی،

ریاڵ مەدرید ئەو یانەیەیە کە زۆرترین سەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و خاون زۆرترین نازناوه‌، زەحمەتە بڵێین ئەمە دێربی کیشوەرییەکە، چونکە یارییە بەهێزەکان زۆرن، هیوادارین بتوانین ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ پێویستمان پێیه‌تی و له‌ ئاست یارییه‌كه‌ بین.


هەروەها فۆنسیکا پەیامێکی پشتیوانی بۆ ئەو کەسانە نارد کە بەهۆی لافاوه‌كه‌ی ئیسپانیا زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی ناوچەی ڤالێنسیا لە باکووری رۆژهەڵاتی ووڵاته‌كه‌ و گوتی،

دەمەوێت پشتگیری خۆم بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە دووپات بكه‌مه‌وه‌، ئەوەی ئێمە بینیمان زۆر دڕندانە و سەخت بوو، دڵمان لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی ئەم کارەساتەوە زیانیان بەرکەوتووە کارەساتی دڵتەزێنی گه‌وره‌ بوو، ئێمەش لەگەڵ خەڵکی ڤالێنسیاین

سەبارەت بە هێرشبەری تیپەکەى، ئەلڤارۆ مۆراتا، کە دوایین جار کە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە سەردانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی کرد، فیكه‌ی بۆ لێدرا و ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر كرا رایگه‌یاند ،

بۆ من مۆراتا له‌ تیپه‌كه‌م یاریزانێکی زۆر گرنگە، ئه‌و كاری گه‌وره‌ی ده‌كات یاریزانێكی لێهاتووه‌.

فۆنسیکا له‌ باره‌ی رافایل لیاو، کە لە چەند یارییه‌ك لەسەر کورسی یەدەگ بوو رایگه‌یاند،

له‌ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌بێته‌ یاریزانی سه‌ره‌كی هیوادارم یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت.

راهێنه‌ره‌ تەمەن 51 ساڵەکە دانی بەوەدانا کە بە باشی سەرنجی لەسەر ئەو شێوازە بەرگرییە پێشکەوتووە بووە کە بارسێلۆنا بەرامبەر ریال مه‌درید كردی و گوتی،

بێگومان من پێداچوونه‌وه‌م بۆ یارییەکە کردووە، زۆر باش سه‌یرم كرد، ئێمە تیپێکی جیاوازین لە بارسا، بەڵام گرنگە بەدواداچوون بکەین کە ریاڵ مەدرید چۆن یاری دەکات بەرامبەر بەرگرییەکی وەک بارسێلۆنا، ئێمە ئەم وێنانە بەکاردەهێنین بۆ ئامادەکاری بۆ یارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button