ئیسپانیاگرنگترین

بێنزێما چارەسەر بۆ كێشەكانی ئێمباپێ و ریال مەدرید دەدۆزێتەوە

Yariga App

یاریگا –

كەریم بێنزێما، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و كاپتنی پێشووی ریال مەدرید چارەسەر بۆ كێشەكانی یانەكەی پێشووی دەدۆزێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەیسی میلان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.

هەفتەی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام تووشی شكستێكی سەخت هات.


لە لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەی ئێل چێرینگویتۆی ئیسپانی، بێنزێما دەربارەی پەستانەكانی سەر كیلیان ئێمباپێ گوتی:

ئەو دەزانێت كە لە ریال مەدرید فشارێكی زۆر هەیە، ئەگەر لە دوو بۆ سێ یاریدا گۆڵ نەكەیت ئەوا دەتكوژن، دەبێت لەگەڵ ئەوەدا بژیت، دەبێت لە هەموو یارییەكدا وا مامەڵە بكەیت و هەوڵی گۆڵكردن بدەیت.

دەبێت كەمێك خۆگونجاندن هەبێت، كێشەكە ئەوەیە كە ئێمباپێ هێرشبەری سەرە رم نییە، چونكە هەركاتێك لەهەڵبژاردەی فەڕەنسا وەك سەرە رم یاریی بكات ئەوا ئاستی باش نابێت، ئەوە شوێنی یاریكردنی ئەو نییە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە لاوێكی هاوشێوەی ئەو كە لە هەمان ئاستدان لە باڵی چەپەوە هەیە، پێموایە ڤینیسیۆسیش ناتوانرێت وەك هێرشبەری ژمارە 9 و باڵی راست یاری پێبكرێت، چونكە لە هەموو یارییەكدا لەلای چەپ جیاوازی درووستدەكات، ئانچێلۆتی زۆر شت دەزانێت و دەبینین چۆن ئەو كارە دەكات.

چۆن ئامۆژگاری ئێمباپێ دەكەیت؟

ئێمباپێ هێرشبەری ژمارە 9 نییە و تێدەگەم خەڵک زۆر شتییان لێی دەوێت، فشارێكی زۆری لەسەرە، ریال مەدرید پاریس سانجێرمان نییە، ئامۆژگاری دەكەم كە خۆی بەدەستەوە نەدات.

ئەوەی پێوویستە بە كیلیان بگوترێت ئەوەیە خۆی بەدەستەوە نەدات، دەبێت ئەوە لە مێشكی خۆیدا قبوڵ بكات كە ئێستا هێرشبەری ژمارە 9یە، دەبێت لای چەپ لەبیر بكات و لەگەڵ ڤینیسیۆس خۆی بگونجێنێت. ئەو كاتێك لای چەپی یاریگایە زۆر زۆر باشە بەڵام ئێستا دەبێت لە شوێنێكی دیكەی یاریگاش باش بێت.

ڤینیسیۆس؟

ڤینیسیۆس جونیۆر باشترین یاریزانی ئێستای جیهانە.

ریال مەدرید؟

ریال مەدرید خاوەنی باشترین یاریزانەكانی جیهانە، بەڵام تیمەكە پێوویستە بۆ یەكتر یاریی بكەن و یاریی بە كۆمەڵ بكەن.

ریال مەدرید ئەمساڵ سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، ریال مەدرید هەمیشە دەگەڕێتەوە بەتایبەت کاتێک خەڵک دەڵێن خراپن. متمانەیەکی زۆرم پێیان هەیە.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێن و بە جیاوازی نۆ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button