ئه‌ڵمانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

چابی ئالۆنسۆ باس لە رووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپوول دەکات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئالۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، دانی بە سەختی رووبەڕووبوونەوەکەيان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول دانا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لیڤه‌رپوول یه‌كێكه‌ له‌ باشترین تیپه‌كان.

تیپەکەی ئالۆنسۆ لە یاریگای ئەنفێڵد كاتژمێر 11:00 ئه‌مشه‌و رووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە، دوای ئەوەی تیپەکەی ئارنێ سڵۆتی راهێنەر لە سێ یاریدا 9 خاڵیان کۆکردەوە و له‌ پلەی دووەمی ریزبه‌ندی چامپیۆنزلیگین.

ئالۆنسۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رووبەڕووی تەحەددایەکی گەورە دەبینەوە، لیڤەرپوول یەکێکە لە باشترین تیپەکانی ئەوروپا، ئەگەر باشترینیش نەبێت، لە خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگدا ئەوەیان نیشانداوه‌، پێکهاتەیەکی باش و راهێنەرێکی نایابیان هه‌یه‌.


ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانیت 70 خولەکی نایاب یاری بکەیت و دواتر یارییەکە لە 20 خولەکدا کۆتایی بێت، بۆیە دەبێت لەرووی دەروونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ باش ئامادەبین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، رکابەرەکەمان لە هەموو روویەکەوە زۆر بەهێزە، سڵۆت لە ماوەی سێ مانگدا کارێکی گەورەی له‌گه‌ڵ رێدز کردووە.

ئالۆنسۆ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌شیكرد، بەداخەوە بە پێ نەهاتووم بۆ ئێرە بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له‌ شاره‌كه‌ وه‌رگرم، له‌وانه‌یه‌ رابکەم یان کەمێک بە پێ بڕۆم، شارەکە باش دەناسم و زۆرم خۆشدەوێت، بەڵام سەرنجم ته‌نها لەسەر یارییەکە دەبێت.

لە کۆتاییدا گوتی، زۆر دڵخۆشم دوای چەند ساڵێک گەڕامه‌وه‌،لیڤه‌رپوول هەمیشە تایبەتە، ئێمە پێشکەوتنە گه‌وره‌كانی یانه‌كه‌ دەبینین سڵۆت سەرسوڕهێنەر دەردەکەوێت، سبەی یارییەکی گەورەمان لەگەڵ لیڤەرپوول ده‌بێت و ئه‌مه‌ بۆمن بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌.

راهێنەری لیڤەرکوزن چاپی ئالۆنسۆ لە لیڤەرپوڵ زۆر خۆشه‌ویست و  بەناوبانگە، بەو پێیەی لە 2004 تا 2009 درێسی ئه‌و یانه‌ی پۆشیوه‌، 210  لەگەڵ كردووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی یانه‌كه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش توانیویه‌تی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2005، به‌ده‌ست بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button