لە ئیتاڵیا و ئینگلتەراوە یاریزانە پشتگوێخراوەکەی مەدریدیان دەوێ
یاریگا –
لە ئیتاڵیا و ئینگلتەراوە نیازێک دەرکەوتووە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ریاڵ مەدرید کە لەلاین کارلۆ ئانچیلۆتیەوە زۆر بە کەمی بەشداریپێدەکرێ.
هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریاڵ، هەلی بەشداریکردنی یاریزانە لاوەکانی زۆر کەمترکردەوە. ئێندریک فێلیپی یەکێکە لە قوربانییەکان.
لاوە بەڕازیلیەکە کە زستانی 2022 رێککەوتنی لەسەر کرا بۆ گواستنەوەی لە پاڵمیراسەوە بۆ مەدرید، لە هاوینی رابردوو بە فەرمی روویکردە قەڵای سپی بە گرێبەستێک خۆی دەدا لە 60 ملیۆن یۆرۆی جێگیر لەگەڵ 12 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان بە باجەوە.
ناوبراو بە هاتنی مژدەیەکیی گەورە درا بە هاندەرانی شاهانەکان بۆ هێڵی پێشەوە، بەڵام لە 11 یاریی خولی ئیسپانیدا 7 جار یاریپێکراوە و زۆرینەی جارەکانیشی هەر لە خولەکەکانی کۆتاییدا بووە و خاوەنی تاقە گۆڵێکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فیچاخێسی ئیسپانی، هەردوو یانەی یوڤێنتوس و تۆتنهام چاودێری بارودۆخی یاریزانە 18 ساڵانەکە دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە کە رەنگە لە گواستنەوەکانی زستانە ئێندریک بەخواستن بنێردرێتە دەرەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەپێاون خولەکی زیاتری یاریکردن.