دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یەکەم ئامانجی ئامۆریم بۆ گواستنەوەی یاریزان ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

تەنها دوو هەفتەیەک ماوە تا روبێن ئامۆریم بە فەرمی ئەرکەکەی لە مانچێستەر یونایدت بگرێتەدەست و لە ئێستاوە راهێنەرەکەی سپۆرتینگ لشبۆنە ئامانجی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەستنیشانکردووە.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە یانەیەکی لووتکەت وڵاتەکەیەوە کە بێ رکابەر پێشەنگی خولەکەن، دێتە سەر ماڵێکی وێرانە کە چ لە پرێمەرلیگ و لە یۆرۆپالیگیش ئەنجامی خراپیان تووش هاتووە لەم وەرزە لە سەردەستی تێن هاخی هۆڵەندی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی CaughtOffsideی ئینگلیزی، ئامۆریم دەیەوێ مان یونایتد بە ئۆفەرێکی 90 ملیۆن پاوەندی لە خڤیچا كڤاراستخێلیای ناپۆلی بچنەپێشەوە.

ئەستێرە جۆرجیەکە ئەم وەرزەش بەردەوامە لە پیشاندانی ئاست لە خولی ئیتاڵی و تا ئێستا لە 11 بەشداریی خولەکەدا توانیویەتی 5 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.

کڤارا بۆ مان یو هەروا پاروویەکی ئاسان نابێت لە هەبوونی رکابەرە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا بەتایبەت پاریس سانجێرمان کە ماوەیەکە راوی دەکەن.

بۆ زانین، مان یونایتد هەر لەو کاتەوەی لە 2022-2023 تێن هاخیان لە ئایاکسەوە هێنا، تا دەرکردنی لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، بڕی 617 ملیۆنیان لە گواستنەوەی 21 یاریزاندا خەرجکرد، بەڵام هەموو نازناوێکیان جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی کاپیتەڵ وەنی ئەو وڵاتە بوو. ئەوە جگە لە دابڕانیان لە چامپیۆنزلیگ لەو ماوەیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button